Accessibility links

ملیۆنه‌ها ئه‌مریكایی له‌ ده‌نگدانی به‌روه‌ختدا ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن


كاربه‌ده‌سـتانی پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كان ده‌ڵێن زیاتر له‌ 23 ملیۆن كه‌س له‌ چه‌ند ویلایه‌تێـكدا له‌ ده‌نگدانی به‌روه‌ختدا ده‌نگی خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا داوه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن له‌ 30% ی ده‌نگده‌ران له‌ ده‌نگدانی به‌روه‌ختدا له‌ 34 ویلایه‌ت ده‌نگی خۆیان بده‌ن. له‌ هه‌ندێ ویلایه‌تدا ده‌نگده‌ران بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر له‌ ڕیزدا وه‌سـتاون تا ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

به‌رپـرسـانی پارتی دیموكرات ده‌ڵێن ئه‌وان گه‌شبینن به‌وه‌ی خه‌ڵكی زوو ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن و ئاماره‌كان نیشـانی ده‌ده‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری دیموكراته‌كان له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئۆهایۆ و نۆرث كارۆلاینا و ئایه‌وا و نیڤادا و نیو مه‌كسـیكۆ ده‌نگیان داوه‌.

له‌ فلۆریداش ژماره‌یه‌كی كه‌می ده‌نگده‌رانی كۆماری ئاماده‌بوون، به‌ڵام دیموكراته‌كان به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدانی به‌روه‌ختدا له‌ ڕیزدا وه‌سـتاون.

XS
SM
MD
LG