ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی كوردان له دیمه‌شـقی پایته‌ختی سوریا به ده‌یان بزاڤكار ده‌سـتگیركران و ڕۆژی دووشه‌ممه زۆربه‌یان ئازادكران.
له‌و باریه‌وه سـاڵح گه‌دۆ جێـگری سـكرتێری پارتی چه‌پی كوردی سـوریا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت هه‌ر له گه‌ڵ ده‌سـتپـێـكردنی خۆپـیشـاندانه‌كه هێزه‌كانی ئاسایشی سوریا ده‌سـتیان به گرتنی خه‌ڵـكه‌كه كرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:29 خوله‌كه.