Accessibility links

دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ی ئێران حوكمی 11 سـاڵ زیندانی بۆ محه‌مه‌دسدیق كه‌بودوه‌ند په‌سه‌ند ده‌كات


دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ی ئێران بڕیاری 11 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ر چالاكوانێـكی مافه‌كانی مرۆڤی كورد كه‌ به‌ تاوانی دژ به‌ ئاسایشی نیشـتیمانی تاوانباركراوه‌ وه‌كو خۆی هێشـتۆته‌وه‌.

پارێزه‌ر نه‌سـرین ستوده‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ په‌یامنێرانی وت ئه‌و ئێسـتاكه‌ نیازی هه‌یه‌ له‌ سه‌رۆكی دادگای ئێران ئایه‌توڵـڵا محه‌مه‌د هاشـمی شه‌هروودی داوا بكات سه‌رله‌نوێ به‌ بڕیاری دژ به‌ محه‌مد سـدیق كه‌بودوه‌ند بچێته‌وه‌.

كه‌بودوه‌ند كه‌ دامه‌زرێنه‌ری ڕێـكخراوه‌یه‌كی مافه‌كانی مرۆڤه‌ له‌ ئێران هه‌ر له‌ مانگی شه‌شی سـاڵی 2007 وه‌ له‌ زیندانی ئه‌ڤیندایه‌.

پارێزه‌ره‌كه‌ی وتی ئه‌و بڕیاره‌ قورسه‌ به‌ مه‌به‌سـتی ترسـاندنی چالاكانی تری مافه‌كانی مرۆڤه‌ له‌ ئێران.

كه‌بودوه‌ند هه‌روه‌ها به‌هۆی ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی په‌یامی مه‌ردومی كوردسـتانه‌وه‌ گیراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG