Accessibility links

هاشم وه‌رمزیاری باس له‌ هۆكانی گۆرانی هه‌ڵـوێسـتی دانیشـتووانی ڤێرجینیا به‌رامبه‌ر به‌ كۆماریـیه‌كان ده‌كات


ڤێرجینیا یه‌كێـكه‌ له‌و ویلایه‌تانه‌ی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا گرنگن و له‌ سـاڵی 1964 وه‌ هه‌ر ده‌نگیان بۆ به‌ربژاره‌كانی كۆماریـیه‌كان داوه‌، به‌ڵام ئێسـتا به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه‌ گشـتیـیه‌كان پـێده‌چێت لایه‌نگری باراك ئۆبامای كاندیدی دیموكراته‌كان بن. هه‌ر بۆیه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ سـیانتۆر جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماری هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی خۆی برده‌ ئه‌و ویلایه‌ته‌ و ڕوو له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد و گوتی هاوڕێـیانم ئه‌م سێ ڕۆژه‌ی داهاتوو پـێویسـتم به‌ یارمه‌تی ئێوه‌یه‌.

له‌و باریه‌وه‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ هاشم وه‌رمزیاری شـاره‌زای سـیاسی و دانیشـتووی ویلایه‌تی ڤێرجینیا سـازكردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG