له ده‌مێـكدا ته‌نها دوو ڕۆژ ماوه بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما و به‌رهه‌ڵـسـته كۆماریـیه‌كه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین له ویلایه‌ته سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سـیناتۆر ئۆباما له چه‌ندین ڕێوڕه‌سـمی گرنگ له ئۆهایۆ به‌شـداری ده‌كات و له كلیڤله‌ند له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند Bruce Springsteen هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجام ده‌دات.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ینیش ڕۆژه‌كه‌ی له په‌نسـلڤانیا ده‌سـتپـێـده‌كات.
ئۆهایۆ و په‌نسـلڤانیا به هه‌ردووكیان له سه‌دا 15 ی ده‌نگی نوێنه‌ری ده‌نگده‌رانیان هه‌یه. به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌كان ئۆباما له پـێشـه، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێ ویلایه‌تی گرنگ زۆر له یه‌كه‌وه نزیـكن.
مه‌ككه‌ین شه‌وی شه‌ممه به‌شـداری له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی Saturday Night به ڕاسـته‌وخۆ كردبوو.