Accessibility links

عارف ته‌یفور باس له‌ هۆكانی دواكه‌وتنی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌كات


عارف ته‌یفور جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ پـێـنج وه‌زاره‌ته‌ سه‌ركیـیه‌كانی عێراق ڕه‌زامه‌ندیـیان له‌سه‌ر ڕه‌شـنووسی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام تا ئێسـتا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داوه‌.

پاشـان ده‌ڵێت وڵاتانی ده‌وروپشـت هه‌ندێـك فشـارایان له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سـیاسـیه‌كانی عێراق هێناوه‌ بۆ دواخسـتنی ئه‌و ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌. ده‌شڵێت له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ لایه‌نه‌ سـیاسـیـیه‌كانیش ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان سـوودی لێ وه‌ربگرن و خۆیان وا نیشـان بده‌ن زیاتر بۆ عێراق دڵـسـۆزن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG