كاندیده‌كانی سـه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا جۆن مه‌ككه‌ین و باراك ئۆباما خه‌ریـكی هه‌ڵـمه‌ته‌كانیانن له چه‌ندین ویلایه‌تی گرنگی ئه‌مریكا له ده‌مێـكدا چه‌ند ڕۆژێـك ماوه بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه.
مه‌ككه‌ینی كۆماری له ڤێرجینیا و په‌نسـلڤانیا كۆبوونه‌وه ده‌كات. هاوكات سـارا په‌یڵنی جێـگری له نۆر‌ث كارۆلاینا و فلۆریدا هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردن ده‌كات. مه‌ككه‌ین له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی شه‌وی شه‌ممه Saturday Night به ڕاسـته‌وخۆ به‌شـداری ده‌كات.
ڕۆژی شه‌ممه ئۆباما وتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیی دیموكراته‌كان پـێشـكه‌ش ده‌كات و سه‌ردانی كۆلۆرادۆ و نیڤادا ده‌كات، وه بڕیاره جۆ بایدنی جێـگری له چه‌ندین ڕێوڕه‌سـمی ئیندیانا و ئۆهایۆ به‌شـداری بكات.
له ڕۆژی هه‌ینی فه‌رمانڕه‌وای كالیفۆرنیا و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ ئارنۆڵد شـوارزنیگه‌ر له هه‌ڵـمه‌تێـكی مه‌ككه‌یندا به‌شـداری كرد.