Accessibility links

سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان بۆ واشـنتن


جیاوازی نێوان کۆمه‌ڵه‌ سـیاسیـیه‌کانی عێراق له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا پـتر به‌رچاوده‌که‌وێت. کات له‌به‌رده‌م گه‌یشـتن به‌و ڕێـکه‌وتنه‌ کورت ده‌بێت و چه‌ند لایه‌نێـکی عێراقی ده‌یانه‌وێت گۆڕانکاری له‌ به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌دا بکه‌ن به‌ شـێوه‌یه‌ک حکومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریکایی‌یانه‌دا هه‌بێت که‌ تاوان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی له‌ ده‌می کرداری له‌شـکریدا تاوانیان کردبێت.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ واشـنتن ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ به‌ زووترین کات مۆربکرێت به‌ر له‌وه‌ی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کۆتایی پـێبێت.

هاوکاتی ئه‌مانه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی له‌ واشـنتنه‌ و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆنده‌لیزا ڕایس و به‌رپـرسه‌ باڵاکانی دیکه‌ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا کۆبۆوه‌.

لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز بارزانی بۆ واشـنتن دوای ئه‌وه‌ کۆبوونه‌وانه‌ هاتووه‌ که‌ له‌ به‌غدا و تاران له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی باڵادا ئه‌نجامی داون.

ئایا سه‌رۆک بارزانی ئه‌رکێـکی دیپـلۆماسی بۆ به‌ره‌وپـێشـچوون و گۆڕینی ناوچه‌که‌ هه‌یه‌ یان سه‌ردانه‌که‌ی هه‌ر بۆ پـته‌وکردنی په‌یوه‌ندی کورده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا.

ئه‌م پـرسـیاره‌ و چه‌ندین پـرسـیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاڕاسـته‌ی دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئـنسـتـتیوتی کوردی له‌ واشـنتنی کرد.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 42:37 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG