هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م جاره‌ی ته‌رخانکردووه بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سـێتی له هه‌رێمی کوردسـتاندا، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو هاوکاتی گفتوگۆکانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقێ له‌سه‌ر یاسـای باری که‌سـێـتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ مه‌سه‌له‌ی فره ژنی به مه‌رج په‌سه‌ندکرا. کاردانه‌وه‌ی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م په‌سه‌ندکردنه هه‌بوون و جیاوازیـیه‌که‌ش له ڕوانگه‌ی بیرکردنه‌وه و تێـگه‌یشـتن له مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هه‌ندێـک وایان داناوه هه‌نگاوێـکی تر له یه‌کسـانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا هاتۆته کایه و هه‌ندێـکیش وای لێـکده‌دنه‌وه به دانانی مه‌رجه‌کان بۆ فره ژنی ئه‌م دیارده‌یه له نێو کۆمه‌ڵـگای کوردی‌دا سـنووردارده‌بێت. خه‌ڵـکیش هه‌ن ڕه‌وایی یاسـایی و شه‌رعیش به په‌سـه‌ندکردنی ئه‌م یاسـایه ده‌ده‌ن له ده‌مێـکدا ده‌نگی ناڕه‌زایـیش هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌رنووسی یاسـایه به تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به یاسـایه‌کی سه‌روه‌ختی عه‌شـره‌تگه‌رایی و قۆناغی فیوداڵیزمی داده‌نێن.
له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا وه‌ک ده‌گوترێت په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاری فره ژنیـیه به مه‌رج ده‌گڕێته‌وه بۆ ڕه‌چاوکردنێـکی ته‌واوی شه‌ریعه‌ت و هه‌روه‌هاش بۆ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وشی وڵاتانی دراوسێ و جیهانی ئیسلامیش.