وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زیندانکردنی 12 بزاڤکاری سـوری لایه‌نگری دیموکراسی له لایه‌ن سـوریاوه سه‌رزه‌نشت کرد و ڕایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره سه‌رکوتـکردنی مافه سه‌ره‌کیـیه‌کانی مرۆڤه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی سـوریاوه ئه‌و کاره‌ی ئه‌وه ده‌چه‌سـپـێـنێت.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی دانا پـێرینۆ به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا داوای له حکومه‌تی سـوریا کرد که ده‌سـتبه‌جێ ئه‌و بزاڤکارانه ئازادبکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو زیندانکراوانی دیکه‌ی سـیاسیدا.
شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه دادگایه‌کی سـوریا له‌سه‌ر تاوانی سـیاسی ئه‌و بزاڤکارانه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو سـاڵ و نیو سـزای زیندانی دان. سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ ئه‌و 12 بزاڤکاره ده‌سـتگیرکران پاش ئاماده‌بوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزیسـیۆن.
خانم پـێرینۆ گوتی نابێت ڕژێمی سـوریا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکات که به‌ڕێزه‌وه ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا بکرێت وه‌ک ئه‌ندامێـکی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی له کاتێـکدا به شـێوه‌یه‌کی ڕێـکخراو مافی هاوڵاتیـیانی خۆی سه‌رکوت ده‌کات.
له لای خۆیه‌وه ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرک ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیاره‌ی سـوریا گرت و گوتی ئه‌و بڕیاره دواترین به‌ڵـگه‌یه سـه‌باره‌ت به سه‌رکوتـکردنی سـوریا بۆ کۆمه‌ڵه ئۆپـۆزیسـیۆنه‌کان.