ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ویلایه‌تی ئاسـامی له هیندسـتان هه‌ژاند که هه‌ندێـکیان له بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵـغدا ڕوویاندا، له کاتێـکدا حکومه‌تی هیندسـتان پـشـتڕاسـتی کردۆته‌وه 12 ته‌قینه‌وه‌ی جودا ڕوویداوه و پـۆلیس ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌مه‌وه 61 که‌س گیانیان له ده‌سـتدا و 300 که‌سی دیکه برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا سـتیف هێرمه‌ن له نیو ده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتانه‌وه ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان شـوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ئه‌م هێرشه به خراپـترین هێرشی تیرۆریسـتی داده‌نرێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی فره نه‌ژادی هیندسـتان. ته‌قینه‌وه‌کان سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی ئاسـامی گرته‌وه و زۆربه‌یان له ناو بازاڕه قه‌ره‌باڵـغه‌کانی سه‌وزه و میوه‌دا قه‌ومان.
یه‌کێک له ته‌قینه‌وه‌کان ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێـک له نزیـک خانووی نیشـته‌جێی ده‌سه‌ڵاتداری باڵای هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌و شـاره‌وه ڕوویدا.
که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی هیندسـتان دیمه‌نه‌کانی توندوتیژی هه‌ڵـگیرسـاوی دوای ته‌قینه‌وه‌کانیان بڵاوکرده‌وه.
ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆک وه‌زیرانی هیندسـتان مانمۆهان سینگ هێرشه‌کانی سه‌رزه‌نشتـکرد و وه‌باڵیشی خسـته ئه‌سـتۆی ئه‌و لایه‌نانه‌وه که ده‌یانه‌وێت له وڵات جیا بـبنه‌وه. ناوبراو داوای یه‌کڕیزی له خه‌ڵـکی هیندسـتان کرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری کاروباری ناوخۆی هیندسـتان شه‌کیل ئه‌حمه‌د بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که هێشـتا زووه لایه‌نێـک تۆمه‌تباربکرێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌کان توند و چڕ بوون و کاتیشی ده‌وێت هه‌تا لێـکۆڵه‌ره‌وان هه‌موو ورده‌کاریـیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
گوتیشی له ڕووی پـێشـبینیـکردنی ئه‌م هێرشه بێ وینه‌یی‌یه‌وه ده‌زگای زانیاری شـکسـتی نه‌هێناوه.
شـایانی باسه باوه‌ڕ ده‌کرێت به ناوبانگترین کۆمه‌ڵی جوداخوازی ئه‌و هه‌رێمه ناسـراو به به‌ری یه‌کگرتووی ڕزگاریخوازی ئاسووم به‌هۆی هه‌ڵـمه‌ته‌کانی دژ یه تیرۆری ئه‌م دوایـیه‌ی سـوپای هیندسـتانه‌وه زۆر لاوازبووبن.