Accessibility links

سـوریا هۆشـداری ده‌دات به‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ باڵـوێزخانه‌ی ئه‌مریکا دابخرێت


دوابه‌دوای ئه‌نجامدانی هێرشـێـک بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی سـوریا، ئه‌وه‌ی دیمه‌شق وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای به‌و په‌لاماره‌ تۆمه‌تبارکرد، باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ پایته‌ختی سـوریا ڕاگه‌یاندێـکی ده‌رکردووه‌ و تیایدا ئه‌مریکایـی‌یه‌کانی نێو سـوریا هۆشـیار ده‌کاته‌وه‌ و داوایان لێده‌کات به‌ ئاگا وریا بن.

هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ پـێشـهاته‌ی پـێشـبینی نه‌کراو پاڵ به‌ لێـپـرسـراوانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکاوه‌ بنێت بۆ مایه‌کی دیاری نه‌کراو باڵوێزخانه‌که‌یان دابخه‌ن.

هاوکات سـوریا له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ناڕه‌زایی له‌مه‌ڕ هێرشـه‌ کوشـنده‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی گه‌یاندۆته‌ ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ نووسـراوێـکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا بۆ بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان حکومه‌تی سـوریا داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد ڕێـگا له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی له‌و جۆره‌ بگرن و دیمه‌شـق ئه‌و کاره‌ به‌ پـێشـێـلکاریـیه‌کی ڕاسـته‌قینه‌ی سه‌روه‌ری سـوریا ناودێر ده‌کات.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئێدوارد یه‌رانیان له‌ قاهیره‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارانمان فه‌خریـیه‌ دۆسـکی و خه‌ڵه‌فی زێباری به‌ کوردی ئاماده‌یان کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:06 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG