ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆک بوش له کۆشـکی سـپـی پـێشـوازی له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی کرد.
پاش کۆبوونه‌وه‌یان سه‌رۆک بوش له به‌رده‌می ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا به سه‌رۆک بارزانی گوت " ئێوه ڕۆڵـێـکی هۆکارتان بینیوه له پـێـکهێنانی عێراقێـکی ئازاد، سوپاس بۆ ڕێبه‌رایه‌تیتان و سـوپاس بۆ دۆسـتی و هاوڕێـیه‌تیتان."
سه‌رۆک بارزانیش لای خۆیه‌وه گوتی" ئه‌مجاره هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی سـوپاسی هه‌موو گه‌لی عێراق و به تایبه‌تی گه‌لی کوردسـتان به جه‌نابت ڕابگه‌یه‌نم بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی که داتان و یارمه‌تی ئێمه‌تان دا له ڕزگاربوونمان له ڕژێمی دیکتاتۆری.
هاوکارمان جانی دیلان له‌وێ ئاماده بوو و ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:57 خوله‌كه.