ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن بڕیاره وڵاته‌که‌یان بڕی 320 ملیۆن دۆلاری دیکه بۆ هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی دژ به ئه‌نفلۆنزای باڵنده دابین بکات.
له کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له هاوارگه‌ی شه‌رم ئه‌لشـێخی وڵاتی میسر جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پاوڵا دۆبرێنسـکی ئه‌م به‌ڵـێنه‌ی خسـته ڕوو.
خانم دۆبرێنسـکی هۆشـداری له دژی هێوربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌ی دا. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌نفلۆنزای باڵـنده بـبێت به مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی درمێـکی کوشـنده له جیهاندا.
له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2003 وه هه‌تا ئێسـتا ئه‌و نه‌خۆشـیـیه 245 که‌سی له هه‌رێمه‌کانی ئاسـیا و ئه‌فریکا و ئه‌وروپادا کوشـتووه و یه‌که‌م جار له ئاسـیادا دۆزرایه‌وه ئینجا له ڕۆژئاوای ئه‌فریکادا.
ئه‌م به‌ڵـێنه‌ی ئه‌مریکا به‌شـداریـیه‌کانی واشـنتن له هه‌وڵه‌کانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده ده‌گه‌یه‌نێته نزیکه‌ی 950 ملیۆن دۆلار.
جێـگه‌ی گوتنه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده له باڵـنده‌ی نه‌خۆشه‌وه بۆ مرۆڤ گوێزراوه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌کانیشی کوشـنده بوون. هه‌ر بۆیه شـاره‌زایانی ته‌ندروسـتی له‌وه ده‌ترسن که ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده ئه‌و توانایه په‌یدا بکات له مرۆڤێـکه‌وه بۆ مرۆڤێـکی تر بگوێزرێته‌وه.