Accessibility links

عێراق داوای گۆڕانکاری له‌ ڕه‌شـنووسی ڕێـکه‌وتنی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌کات


عێراق پـێشـنیازی گۆڕانکاری ده‌کات بۆ ڕه‌شـنووسی ڕێـکه‌وتنێـکی مشـتومڕ له‌سه‌ری ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ کابینه‌ی عێراق گۆڕانکاریـیه‌کانی خسـته‌ ڕوو و ئێسـتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ وتووێژکارانی ئه‌مریکایی باسـیان بکات.

به‌پـێی ڕه‌شـنووسی ڕێـکه‌وتنی ئێسـتا هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ماوه‌ی سێ سـاڵان له‌ عێراق ده‌مێنـنه‌وه‌ له‌ پاش ته‌واوبوونی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ له‌ مانگی دوازده‌ به‌ کۆتایی دێت.

کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن بێ ڕێـکه‌وتنه‌که‌ ته‌واوی کرداره‌ سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ڕاده‌گیرێن.

هێشـتا ئاشـکرا نیـیه‌ عێراق چ جۆره‌ گۆڕانکاریـیه‌کی ده‌وێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ کاربه‌ده‌سـتان له‌ شـاری موسـڵی باکوری عێراق ڕایانگه‌یاند چه‌کداران ته‌قه‌یان له‌ کۆمه‌ڵـێـک ئه‌فسه‌ری پـۆلیس کردبوو، چواریان لێ کوشـتن. چوار ئه‌فه‌سه‌ره‌که‌ی دی له‌ ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌ برینداربوونه‌. هه‌شـت قوربانیـیه‌که‌ له‌ ڕێـگای چوونه‌ سه‌ر کاربوون.

به‌م دوایـیانه‌ توندوتیژی له‌ شـاری موسـڵ زیادی کردووه‌ له‌ کاتێـک هێرشـه‌کان له‌ شـوێنه‌کانی دیکه‌ی عێراق له‌ که‌میـیان داوه‌. هه‌رچه‌نده‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌شـکری ئه‌مریکا له‌ عێراق گوتی به‌ گشـتی توندوتیژی به‌ تایبه‌تی هێرشی بۆمبی له‌ موسـڵ له‌ که‌می داوه‌ له‌وه‌تای هێزه‌کانی عێراق ده‌سـتیان به‌ کرداری گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌وێ کردووه‌ له‌ نێوه‌ڕاسـتی مانگی ده‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کاربه‌ده‌سـتان له‌ به‌غدا ده‌ڵێن هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبکراو له‌ گه‌ڕه‌کی جیهادی به‌غدا به‌ که‌می 3 که‌س کوژران و زیاتر له‌ 13 که‌سیش برینداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG