ته‌نیا هه‌فته‌یه‌کی ماوه هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بچن، هه‌ردوو کاندیدای سه‌ره‌کی هه‌وڵه‌کانیان گورجتر کردوون بۆ قانعکردنی ده‌نگده‌ران که باشـترین بژارن بۆ چاکـکردنه‌وه‌ی باری ئابووری و گۆڕینی شـێوازی هه‌ڵـسوڕاندنی ئه‌رکه‌کان له واشـنتن.
ڕۆژی سێشه‌ممه پاڵێوراوی دیموکرات باراک ئۆباما و پاڵـێوراوی پارتی کۆماری جۆن مه‌ککه‌ین هه‌ریه‌که و ڕۆژه‌که‌یان له په‌نسـلڤانیا ده‌سـتپـێـده‌که‌ن به‌ر له‌وه‌ی ڕوو له ویلایه‌ته گرنگه‌کانی دیکه بکه‌ن که له‌وێ پـێشـبڕکێ زۆر له یه‌ک نزیکه.
ده‌سـته‌ی هه‌ڵـمه‌تی پـێشـبڕکێـی ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و پـوخته‌ی به‌رنامه‌کانی بۆ ده‌نگده‌ران باس ده‌کات و ده‌ڵێت که مه‌ککه‌ین درێژه به ڕێبازه‌کانی ئابووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ده‌دات.
مه‌ککه‌ین که له ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان 7 خاڵ له پـشت ئۆبامایه به ده‌نگده‌ران ده‌ڵێت ئه‌و چاکترین بژاره چونکه ئیش و کار ده‌خولقێنێت، سه‌رمایه له‌سه‌ر ڕێـگاکانی دیکه‌ی سه‌رچاوه‌کانی وزه داده‌نێته‌وه و هه‌وڵی زۆر بۆ گۆڕینی واشـنتن ده‌دات.