دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین پـسپـۆر له بواری ڕامیاری كوردسـتان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پـرۆفیسـۆر له زانكۆی نۆتنگهام له له‌نده‌ن له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت كورد به گشـتی توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه كاربكاته سه‌ر داڕشتنی سـیاسه‌تی هه‌ریه‌ك له كاندیده‌كانی سـه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوودا كورد توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته نزیـك هه‌موو كاندیده‌كان تا بزانێت سـیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر به كورد چیـیه، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌وڵی داوه كاریان بكاته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌یه كاندیده‌كان ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ به ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده به كوردی ناده‌ن.
پاشـان دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین ده‌ڵێت باشـتر بۆ كورد وایه زۆر به زه‌قی لایه‌نگری هیچ لایه‌كیان نه‌كات و دۆسـتایه‌تی لایه‌كه‌ی تریان له‌ده‌ست نه‌دات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:46 خوله‌كه.