دیمه‌شق ئه‌مریكا تاوانبارده‌كات به‌وه‌ی له هه‌ڵـمه‌تێـكی له‌شـكریدا له ناو خاكی سوریا و به دوری 8 كیلۆمه‌تر له سـنووری عێراقه‌وه 8 كه‌سی سـڤیلی كوشـتووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سـوریا نوێنه‌ری دیپـلۆماسی هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و عێراقی له وڵاته‌كه‌ی بانگهێشـتكرد تا سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی كه ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كراوه وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵدا بكات.
كاربه‌ده‌سـتانی سـوریا ده‌ڵێن ئه‌وه هێرشێـكی دوژمنكارانه بووه و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یانی پـێشـێلـكردووه. ده‌شڵێن ئه‌وان به‌رپـرسـیارێتی هه‌ر ئاكامێـكی ئه‌و هێرشه ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی له‌شـكری ئه‌مریكاوه.
له‌شـكری ئه‌مریكاش له عێراق ده‌ڵێت ئه‌و هیچ زانیاریـیه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نیـیه، وه حكومه‌تی ئه‌مریكیش ڕووداوه‌كه‌ی پـشـتڕاسـت نه‌كردووه و هیچ لـێدوانێـكیشی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش عه‌لی ده‌باغی ده‌مڕاسـتی حكومه‌تی عێراق گوتی هێرشه‌كه ناوچه‌یه‌كی سوریای كردۆته ئامانج كه لێوه‌ی یاخیبووان نه‌خشه بۆ هێرشبردنه سه‌ر عێراق ده‌كێشن.
سوریا ده‌ڵێت 4 هه‌لیـكۆپـته‌ری ئه‌مریكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و هێرشه‌یان له شـارۆچكه‌ی ئه‌بو كه‌مال ئه‌نجام داوه. ده‌شڵێت سه‌ربازانی ئه‌مریكی له هه‌لیكۆپـته‌ره‌كان هاتوونه‌ته خوارێ و خۆیان كردووه به ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی خه‌ڵـكی سڤیلدا كه له قۆناغی دروسـتكردندا بووه و ته‌قه‌یان له كرێـكاره‌كان كردووه.