Accessibility links

بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ له‌ ئاسـیا و ئه‌وروپا زیاتر داده‌به‌زن


نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ له‌ ئه‌وروپا زۆر دابه‌زی و به‌رده‌وامی به‌و هاتنه‌ خواره‌وه‌یه‌ دا كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی ئاسـیای پاسیفیكدا ده‌سـتیپـێـكرد. هه‌روه‌ها به‌های نه‌وتی خاویش دابه‌زی، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای بڕیاری هه‌فته‌ی ڕابردووی ڕێـكخراوی ئۆپـیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.

به‌های CAC-40 له‌ پاریس بۆ زیاتر له‌ 5% هاته‌ خوارێ، هاوكات به‌های DAX index له‌ فرانكفۆرت بۆ زیاتر له‌ 3% ئه‌ویش هاته‌ خواره‌وه‌. له‌ له‌نده‌نیش به‌های Financial Times 100 index بۆ نزیكه‌ی 4% دابه‌زی.

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی له‌نده‌ندا بۆ كه‌متر له‌ 60 دۆلار بۆ هه‌ر بۆشـكه‌یه‌ك هاته‌ خوارێ، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌گه‌ری كه‌مبوونی داوا له‌سه‌ر وزه‌.

له‌ ژاپـۆنیش به‌های Nikkei index بۆ نزمترین ئاسـتی دابه‌زی له‌ ماوه‌ی 26 سـاڵی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشـوێنی پـێویست بۆ پـشتگیركردنی بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ی وڵاته‌كه‌یان.

وه‌زیری دارایی ژاپـۆن Shoichi Nakagawa گوتی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ ڕێوشـوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی به‌های یه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG