ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق نوێنه‌رانی شـاری كه‌ركوك له هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان به‌یانـنامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی‌یان بڵاوكردۆته‌وه له به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه له‌سه‌ر ڕه‌وشی شـاری كه‌ركوك دابوویان.
خالید شـوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه ده‌درێن به مه‌به‌سـتی ته‌گه‌ره‌خسـتنه به‌رده‌م كاری لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕاسـتیـیه‌كان كه بڕیاره به‌پـێی به‌ندی 24 ی یاسـای هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق پـێـكبهێنرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:37 خوله‌كه.