كۆمانداری هێزه‌كانی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت ئه‌مریكا به‌ڵـێنداری كاركردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌روه‌ها توركیایه بۆ ئه‌وه‌ی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد به شه‌ڕبێت كه له باكوری عێراقدا هێرش بۆ نێو توركیا ده‌هێنن.
له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ به‌ڵـێـنی پـشـتیوانی بۆ هه‌ردوو وڵاتان دا له ماوه‌ی وتووێـژێـكی ڕۆژی هه‌ینی كه له توركیاوه به‌ڕێوه‌یان برد.
ڕاگه‌یه‌ندراوێـكی له‌شـكری ده‌ڵێت ئۆدێرنۆ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای له‌شـكری توركیا ژه‌نه‌ڕاڵ Hasan Igsiz كۆبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی باسی هاوكاری ئێسـتای هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ توركیا له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی توركیا بكات. ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌شڵێت ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكایی به‌ڵـێـنی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری نهێنی له نێوان هه‌ردوو وڵات داوه.
هێزه‌كانی توركیا نزیكه‌ی ڕۆژانه هێرشـی ئاسـمانیـیان له دژی شوێنه گومان‌لێـكراوه‌كانی په‌كه‌كه هه‌م له توركیا و هه‌م له باكوری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
بۆمبـبارانه‌كان به دوای هێرشـه‌كانی په‌كه‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دێن كه به لایه‌نی كه‌م 17 كه‌س تیایدا كوژران.