ڕێـکخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان که‌م‌بکه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی ڕێـگاگرتن له دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو له جیهاندا.
وه‌زیرانی ئه‌و ڕێکخراوه 13 ئه‌ندامیـیه ڕۆژی هه‌ینی له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا له ڤیه‌ننا ده‌نگیان له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان دا به بڕی 1.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێکدا. که ئه‌مه‌ش له 1ی مانگی یانزه‌وه ده‌ستپـێده‌کات.
نرخی نه‌وت زیاترله سه‌دا 50 دابه‌زی له‌و کاته‌وه‌ی که له مانگی 7 گه‌یشـته به‌رزترین ئاست که 147 دۆلار بوو هه‌ر به‌رمیلێك، له‌و کاته‌دا کارداران نیگه‌رانی ئه‌وه بوون که خراپی ڕه‌وشی ئابووری جیهانی خواستی نه‌وت که‌مبکاته‌وه.
به‌ڵام پاش ڕاگه‌یاندنی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتیش ڕۆژی هه‌ینی نرخی نه‌وت هه‌ر له دابه‌زیندا بوو. نرخی نه‌وتی خاو له له‌نده‌ن دابه‌زی بۆ 62 دۆلار و له نیویۆرکیش 63 دۆلار.