Accessibility links

دادگای باڵای تورکیا ده‌ڵێت پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئاین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کارده‌هێنێت


دادگای باڵای تورکیا پارتی ده‌سه‌ڵاتداری مه‌یلی ئیسـلامی وڵاتی به‌ به‌کارهێنانی ئاین بۆ مه‌به‌ستی سـیاسی تۆمه‌تبارکرد، به‌ڵام ده‌ڵێت هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه‌ که‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار توندوتیژی بڵاوکردبێته‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا دادگای ده‌سـتوری وڵات هۆکاری بڕیاری مانگی حه‌وتی ڕابردووی خسته‌ ڕوو سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سـتکردنی پارتی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کانی پـێشــێـلکردنی سـیسـتمی سـکیولاری وڵات.

هه‌مان دادگا ڕایگه‌یاند سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی پارته‌که‌ی چه‌ندین ڕێـنمایی ئاسایی عیلمانیـیه‌تیان پـێشـێـلکردووه‌.

دادگای ده‌سـتوری ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵی حکومه‌ت دا بۆ لابردنی قه‌ده‌غه‌کردنی له‌چک‌بۆشـینی ئیسلامی له‌ زانکۆکانی وڵاتدا.

به‌ڵام دادگا ده‌ڵێت هیچ به‌ڵـگه‌یه‌کیان به‌رده‌سـت نه‌که‌وتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ خواسـتی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ له‌ناوبردنی سـیسـتمی سـیکیولاری وڵات له‌ ڕێـگه‌ی توندوتیژیـیه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG