جه‌مال نه‌جاری له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه ئیمه‌یڵێـکی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت من خه‌ڵـکی بۆکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردسـتانم و ماوه‌ی پـێـنج سـاڵه به‌هۆی کێشـه‌ی سـیاسیـیه‌وه له باشوری کوردسـتاندا نیشـته‌جێم، به واتایه‌ک ئێسـتا له به‌شـێـک له وڵاتی خۆمدا په‌نابه‌رم. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه کۆمه‌ڵێـکی گه‌نجین و ماوه‌یه‌که لێره ده‌ژین و نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه و به‌ره‌و ڕووی کۆمه‌ڵـێـک کێشه و گیروگرفت بووین.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵدا سـازکردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.