دادگایه‌کی تورکیا دادگایـیکردنی ده‌یه‌ها خه‌ڵـکی تاوانبار به پـیلان‌گێڕان بۆ له‌کارخسـتنی حکومه‌تی تورکیا ده‌سـتپـێـکرده‌وه.
دادگا له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ته‌نها پـرۆسه‌ی گوێـگرتن بۆ 46 که‌س به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مه‌ش دوای قه‌ره‌باڵـغیـیه‌کی زۆر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا که پـڕبووبوو له ڕۆژنامه‌وانان و پارێزه‌رانی هه‌ر هه‌موو 86 تاوانباره‌که. دادگا پـرۆسه‌که‌ی تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دواخست و بڕیاری دا دادگایـیـکردنی 40 تاوانباره‌که‌ی دیکه له واده‌یه‌کی تردا به‌ڕێوه‌به‌رێت.
دادگایـیکردنی گومان‌لێـکراوان کارمه‌ندانی خانه‌نشینی له‌شـکری و سـیاسه‌تمه‌داره چه‌پ‌ڕه‌وه‌کان ده‌گرێته‌وه.