سیناتۆر باراک ئۆباما به‌ربژاری دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا پـشـووی له هه‌ڵـمه‌تی پـێشـبڕکی سه‌رۆکایه‌تی وه‌رده‌گرێت تا له دره‌نگانێـکی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا به‌ره‌و هاوای بۆ سه‌ردانی داپـیره‌ی به‌ڕێـبکه‌وێت.
ئۆباما سه‌ره‌تا هه‌ڵمه‌تێـک له شـاری ئه‌ناپـوڵس له ئیندیانا به‌ڕێوه‌ده‌بات به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ویلایه‌ته‌ی پاسفیک به‌ڕێ‌بکه‌وێت بۆ دیده‌نی مادلین دانهامی ته‌مه‌ن 85 سـاڵان. هه‌ڵـمه‌ته‌که‌ی سـیناتۆری ئیلینۆی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند ڕه‌وشی ته‌ندروسـتی دانهام له ڕۆژانی دوایدا خراپـتر بووه و وای‌کردووه ئۆباما بیر له سه‌ردانی بکات.
ڕاپـۆرته‌کانی میدیا د‌ڵێن مادلین دانهام ئێسـکی ســمتی شـکاوه.
ئۆباماش هه‌ڵـمه‌ته‌که‌ی به‌جێ‌ده‌هێڵێت له کاتێـکدا ڕاپـرسـی گشـتی وا نیشـانی ده‌دات به ڕێـژه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر ڕکه‌به‌ری جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماری له پـێشـه‌وه‌یه که هه‌روه‌ها ویلایه‌ته باڵاکانیش ده‌گرێته‌وه.
شـیکه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان پـێشـکه‌وتنی ئۆباما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌توانێت چاکترله سـیناتۆری ئه‌ریزۆنا مه‌ککه‌ین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گیروگرفتی ئابووری بکات.