کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی کێشـاوه به کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی حکومه‌تدا له به‌غدا، به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون و 21 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوه‌ندی به‌غدا هێرشبه‌ره‌که ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی به ئۆتۆمبیلی وه‌زیری کاری عێراق مه‌حمود ئه‌لشێخ ڕاضی کێشـاوه.
گوته‌بێژێـکی حکومت گوتی هیچ زیانێـک به وه‌زیره‌که نه‌گه‌یشـتووه، به‌ڵام سێ له پاسه‌وانه‌کانی له نێو کوژراوه‌کاندان.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌شـکری ئه‌مریکا کۆنتڕۆڵی پارێزگای بابلی دایه‌وه ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق.
له ڕێوڕه‌سـمه‌که‌دا ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق موفه‌ق ئه‌لڕوبێعی گوتی ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌وه پـشتڕاست ده‌کاته‌وه که هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له بابل گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ئاسـته‌ی که ده‌توانن باری ئاسایش کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.