ڕاپـرسـیـیه نوێـیه‌کانی نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن سـیناتۆری دیموکرات بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا باراک ئۆباما تا دێت ئاسـتی پـێشـه‌نگی خۆی له به‌رامبه‌ر سـیناتۆری کۆماری جۆن مه‌ککه‌یندا زیاده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئابووری شـکسـتخواردوو بۆته مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له هزر و ده‌روونی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکایـیـدا.
ئاماری ڕاپـرسـینه‌که‌ی CNNکه له ئه‌نجامی شه‌ش ڕاپـرسی جودا وه‌ریگرتووه ده‌ڵێت ڕۆژی سـێشه‌ممه باراک ئۆباما 7 خاڵ له پـێش جۆن مه‌ککه‌ینه‌وه بووه. هاوکات مه‌ڵـبه‌ندی لـێـکۆڵینه‌وه‌ی Pewئه‌وه‌شی نیشـاندا که ڕێژه‌ی پـشـتگیری بۆ باراک ئۆباما له سه‌دا 52 ، هاوکات ئه‌و پـشـتگیریـیه بۆ جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماری به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 38 .
شـیـکه‌ره‌وان ده‌ڵێن هۆکاری ئه‌و جیاوازیـیه‌ی نێوانیان پـێده‌چێت له ئه‌نجامی له ده‌سـتدانی متمانه‌ی هاوڵاتیـیان به جۆن مه‌ککه‌ین بێت و هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی نیگه‌رانیـیه‌کانی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریکایی له‌مه‌ڕ قه‌یرانی ئابووری وڵات‌بێت.
له‌و ده‌مه‌ی که‌وا ڕۆژی 14 ی یازده، واته واده‌ی ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌مریکادا نزیـک ده‌بێته‌وه هاوکات هه‌ردوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له کۆشـه‌ش و هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له‌و سـتانانه‌ی که کاریگه‌ریـیان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی کۆتایی ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌بێت.