سه‌یران غه‌فور باوکی کورده و دایکی مه‌کسـکیـیه و له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌دایک و گه‌وره بووه و هیچ کوردسـتانیشی نه‌دیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا تا ئاسـتێـکی باش کوردی قسه ده‌کات. ده‌ڵێت برا و خوشه‌کانیشی ئه‌وانیش کوردی ده‌زانن.
ئێسـتا سه‌یران له زانکۆیه‌کی تایبه‌تی ویلایه‌تی نیویۆرکه و له‌وێ زانسـته سـیاسیـیه‌کان ده‌خوێنێت و هیواداره له ئاینده‌دا له کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا کاربکات. ده‌شڵێت ئه‌و زۆر لایه‌نگری دیموکراته‌کانه و یارمه‌تی باراک ئۆباما ده‌دات له هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:20 خوله‌كه.