Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت ڕێـکه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریکا به‌ ئاسانی له‌ په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند ناکرێت


دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی ناو لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌ڵێت من پـێموایه‌ ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی نێوان عێراق و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ ئاسانی له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ند ناکرێت. ده‌شڵێت تا ئێسـتا لایه‌نی کوردسـتانی لێ‌ده‌رچێت هیچ لایه‌نێـکی دیکه‌ نه‌یگوتووه‌ په‌سه‌ندی ده‌که‌ین، وه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێـک لایه‌ن له‌ په‌رله‌ماندا ده‌ڵێن به‌و پـێـیه‌ی ئه‌وه‌ ڕێـکه‌وتنێـکی سـتراتیژیـیه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ئاینده‌ی وڵاته‌که‌وه‌ هه‌یه‌ پـێویسته‌ دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7:38 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG