ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه کۆده‌بێته‌وه تا له‌سه‌ر به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنێـکی ئاسایشی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا وتووێـژبکات، ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته ده‌دات له دوای سـاڵی 2008.
به‌پێی ئه‌و به‌رنووسه هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌توانن تا سێ سـاڵی دیکه له عێراقدا بمێنـنه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتیش به حکومه‌تی عێراق ده‌دات بۆ دادگایـیـکردنی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریکایـیانه‌ی که له کاتی پـشووداندا له ده‌ره‌وه‌ی بنکه له‌شـکریـیه‌کان تاوان ده‌که‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه‌ی گوت پـێناچێت په‌رله‌مانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که بدات به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له 4 ی مانگی یازده‌دا.