Accessibility links

سه‌رۆک بوش میواندارێتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی ده‌کات


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆک بوش میواندارێتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی له‌ کۆشـکی سـپـی ده‌کات و تیایدا داوا له‌ وڵاتان ده‌کات به‌ڵێنیان جێبه‌جێ بکه‌ن بۆ شه‌ڕ دژ هه‌ژاری ته‌نانه‌ت له‌ کاتێـکدا که‌ قه‌یرانی جیهانی دراوی هه‌یه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا ڕایس، سه‌رۆکی پـێشـووی لایبریا ئێلن جانسن سه‌رلیف و ئه‌سـتێره‌ی میوزکی ڕاک و خه‌باتکار باب گڵدۆڤ له‌ ناو سه‌دان میوان ده‌بن و به‌شـداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ لووتکه‌یه‌که‌ی یه‌ک ڕۆژه‌ی گه‌شه‌دانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای له‌سه‌رخۆبوونی ئابووری جیهان گرنگه‌ خه‌ڵـکی له‌ هه‌ژاری ڕزگار بکرێت، شه‌ڕ دژی نه‌خۆشی به‌رده‌وام‌بێت و ده‌رفه‌تی خوێندن و په‌روه‌رده‌ زیاتر بکرێت.

سه‌رۆک بوش گوتوویه‌تی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌رکیانه‌ سـامان و سه‌روه‌ت به‌ش بکه‌ن و زه‌مینه‌ی واش بڕه‌خسێنن سه‌روه‌ت و سـامان زیادبکرێت، وه‌کو مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی ئابووری.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG