Accessibility links

بێن بێرنانكی هه‌وڵه‌ بزوێنه‌ره‌ زیاده‌كان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری په‌سه‌ند ده‌كات


سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت زیادكردنی ڕاده‌ی خه‌رجی حكومه‌ت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری بۆ ئێسـتا بیرۆكه‌یه‌كی باشه‌.

سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی بێن بێرنانكی به‌ كۆمیته‌یه‌كی كۆنگرسی گوت ئابووری ئه‌مریكا له‌وانه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی كزبونێـكی درێژده‌م‌بێت و ئه‌م بڕیارانه‌ی كه‌ ده‌درێن ده‌توانن كاریگه‌ر بن، وه‌ پـێشـنیاری ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌بێت به‌ شـێوه‌یه‌ك بن كه‌ بازاڕه‌كانی متمانه‌ جارێـكی تر بجوڵێنن، به‌ڵام نه‌یگوت چۆن ئه‌و كاره‌ بكرێت.

گرفته‌كانی بازاڕی خانووبه‌ری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بازاڕی متمانه‌ قه‌یرانی دراوی جیهانی ئه‌م دوایـیانه‌ی هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌.

بازاڕه‌كانی سه‌هم و سه‌نه‌دی ئاسـیا و ئه‌وروپا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رزبوونه‌وه‌، وه‌ ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ پاره‌ وه‌گه‌ڕخه‌ران و قه‌رزده‌ران هه‌بوو و بازاڕه‌كانی سه‌هم و سه‌نه‌دی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌رزبۆوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG