وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراك ده‌ڵێت ڕه‌نگه حكومه‌ته‌كه‌ی به شـێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بیر له پـلانێـكی سـعودیـیه بكاته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی وتووێـژی ئاشـتیـیانه له نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا.
باراك ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یاند له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی له‌شـكری ئیسرائیل، وه گوتیشی سه‌رۆك وه‌زیران زیپـی لیڤنی پـێده‌چێت ده‌ست به‌و پـلانه بكات به وتووێـژ له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتانێـكدا.
جێی وتنه پـێشـنیاره‌كه له سـاڵی 2002 دا كراوه و له لایه‌ن كۆمكاری عه‌ره‌بیشه‌وه پـشـتیوانی لێـكراوه.
باراك ده‌ڵێت ئیسـرائیل به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره نه‌رم‌ڕه‌وه‌كانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه بۆ دورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه‌دا، وه‌ك حزبوڵڵا له لوبنان و حه‌ماس له ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا.
ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه داوا ده‌كات عه‌ره‌ب دان به ئیسرائیل‌دا بنێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ئیسرائیل ناوچه داگیركراوه‌كانی سـاڵی 1967 وه بگه‌ڕێنێته‌وه.