سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت به‌غدا و له‌نده‌ن ده‌سـت به دانوسـتاندن ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عێراق له پاش كۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی هێزه بیانیـیه‌كان له‌و وڵاته له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا.
به‌ڕێز ئه‌لمالیكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا جۆن هوتـن له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند.
جێی ئاماژه‌یه عێراق هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشدا سه‌باره‌ت به ڕێـكه‌وتنێـكی درێژخایه‌نی ئاسایشی له دانوسـتاندنێـكی هاوشـێوه‌دایه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و عێراقی كرد بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـكه‌وتنه بده‌ن كه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی درێژده‌كاته‌وه.
هۆشـیار زێباری له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرین خالید ئه‌حمه‌د بن خه‌لیفه گوتی زۆر گرنگه ڕێبه‌رانی عێراق له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بڕیاری خۆیان له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن.
به‌ڕێز زێباری گوتیشی به‌پـێی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌میشه‌یی له عێراقدا نامێنـنه‌وه، به‌ڵـكو ته‌نها بۆ ماوه‌ی 3 سـاڵ مانه‌وه‌یان درێژ ده‌كرێته‌وه له پاش ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 31 ی مانگی دوانزه‌دا.