Accessibility links

بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی ئه‌مریكا میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕابه‌رانی جیهان ده‌كات


سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌ڵێت به‌ مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی جیهانی ئه‌و میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌یی ڕابه‌رانی جیهان ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌ لووتكه‌یـیه‌كه‌ سه‌نگ ده‌خاته‌ سه‌ر به‌هێزكردن و هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی دارایی جیهانی، ئه‌مه‌ش له‌پـێناو ڕێـگرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایی‌یه‌ی هه‌نووكه‌ كه‌ ئابووری جه‌ندان وڵاتی جیهانی ئیفلیج كردووه‌.

له‌ وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی ئه‌و دڵنیایه‌ له‌و جیهان ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌م گرفت و دژواریـیانه‌دا زاڵبێت ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ڕێـگه‌ی كۆڵـنه‌دان و گه‌شه‌كردن و گه‌شه‌ی ئابووری درێژده‌م ده‌بێت.

هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆك بوش هیچ ڕۆژێـكی بۆ به‌سـتنی كۆبوونه‌وه‌ لووتكه‌یی‌یه‌كه‌ دیاری نه‌كرد، به‌ڵام لـێـپـرسـراوان ده‌ڵێن ڕه‌نگه‌ به‌سـتنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بێت كه‌ بڕیاره‌ 4 مانگی داهاتوو سـازبدرێت.

هه‌ر له‌پـێناو تاوتوێـكردن و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری جیهانی سه‌رۆك بوش ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خۆزێ مانوێـل بارسۆی سه‌رۆكی كۆمسـیۆنی ئه‌وروپایی له‌ حه‌وانگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ كه‌مپ ده‌یڤد كۆبۆوه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندێـكی سێ قۆڵـیـیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كۆبوونه‌وه‌ لووتكه‌یی‌یه‌كه‌ تاوتوێی قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی دارایی ده‌كات و هه‌روه‌ها باسـیان له‌ پـێویسـتی چاكسـازی له‌ نێو سـیسـتیمی دارایی جیهانیشدا كرد.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ كۆبوونه‌وه‌ لووتكه‌یـیه‌كه‌ی ئاینده‌ ڕێوشـوێنی دیاریكراو داده‌ڕێژێت بۆ گه‌یشـتن به‌و ئامانجانه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كۆریای باشور وا چاو به‌ هۆكاری سـیـسـتمی بانكی له‌رزۆكی خۆیدا ده‌خشێنێت و حكومه‌تی كۆریا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند بڕی 100 ملیار دۆلاری قه‌رزی بیانی كه‌ له‌ نێو بانكه‌كانی وڵاتدا دانراون بڕی 30 ملیار دۆلار ڕاسـته‌وخۆ ده‌داته‌ دامه‌زراوه‌كانی دراوی وڵات وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك دژی قه‌یرانی دراوی جیهانی و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی سـیسـتمی بانكی نێو وڵات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG