سه‌رۆك وه‌زیری چین وین ژیباو ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك به‌رپـرسـیاره له مه‌سه‌له‌ی ڕسـوایی ژه‌هراویبوونی شـیری وشـكی سـاوایان، ئه‌وه‌ی بۆته مایه‌ی مردنی 4 سـاوا و هه‌روه‌ها نه‌خۆشـخسـتنی 53 هه‌زار منداڵ له سه‌رانسه‌ری چیندا.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری چاپی ئه‌مریكایی ناسـراو به گۆڤاری زانست سه‌رۆك وه‌زیرانی چینی گوتی له ده‌می سه‌رهه‌ڵـدانی ئه‌و كێشه‌یه‌دا حكومه‌ته‌كه‌ی له چاودێریـكردنی به‌رهه‌مهێنانی شیری وشـكی سـاواوه به‌رپـرسـیاربوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز وین به گۆڤاری ناوبراوی گوت سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌ی به‌رهه‌مهێنانی شـیر و كۆكردنه‌وه‌ی و گواسـتنه‌وه‌ی و ده‌رئه‌نجام پـرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شـیر بۆ سـاوایان ده‌بێت به گوێره‌ی بنه‌ما و پـرنسـیـپـی ڕوون و ڕه‌وان و هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌بێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حكومه‌تی چینی فه‌رمانی داوه هه‌موو ئه‌و شـیره وشـكانه‌ی منداڵان، ئه‌وانه‌ی به‌ر له 14 مانگی نۆ به‌رهه‌م هێنرابوون فرۆشـتنیان ڕابگیرێت و له بازاڕ و دوكانه‌كاندا هه‌ڵبگیرێن بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه بۆ هه‌بوونی مادده‌ی میلامین له نێویاندا بكرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه مادده‌ی كیمیاوی میلامین به شـێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له به‌رهه‌مهێنانی پلاسـتیـك و په‌یه‌نی كیمیاویدا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی چینی ده‌ڵێن له پـێناو ئه‌وه‌ی شـیری وشـكی منداڵان وا ده‌ربخات پـرۆتینی زۆری تێدایه مادده‌ی میلامین كرابووه نێو به‌رهه‌می شـیری وشـكه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه مه‌ڵـبه‌ندی پاراسـتنی خۆراك له هۆنگ كۆنگ ڕۆژی شه‌ممه هاوڵاتیـیانی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی خۆیان له خواردنی پـسـكیتی بچووك به دور ڕابگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسـیدار له مادده‌ی میلامینی تێدایه.