Accessibility links

ژماره‌ی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی خوازیاری په‌نابه‌رین که‌م ده‌بێته‌وه‌


نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌مسـاڵ ژماره‌یه‌کی که‌متری عێراقیـیه‌کان داخوازی په‌نابه‌ریـیان کردووه‌.

ئاژانسی کاروباری په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند 10% ژماره‌ی داخوازنامه‌ی په‌نابه‌ری عێراقیـیه‌کان له‌ نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مسـاڵ که‌مبووبۆوه‌.

ده‌مڕاسـتێـکی ئاژانسی کاروباری په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گوتیشی باشـتربوونی باری عێراق بۆی هه‌یه‌ هۆکارێـک بێت بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی داخوازیـیه‌کان، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و گوتیشی به‌هۆی ڕێبازی هه‌ندێ وڵاتان ئێسـتا بۆ عێراقیـیه‌کان سه‌ختـتره‌ مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG