Accessibility links

ده‌ربه‌ده‌رکردنی مه‌ســیحیـیه‌کانی شـاری موسڵ


هه‌فته‌ی ڕابردوو مه‌سـیحیـیه‌کانی شـاری موسـڵ به‌ره‌و ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ و کوشـتن بوونه‌وه‌ و به‌ هه‌زارانیان ناچار کران شـاره‌که‌یان به‌جێبهێڵن و به‌ره‌و شـارۆچکه‌ و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شـاری موسـڵ بڕۆن، وه‌کو به‌رتڵه‌ و تلکێف، باشووکێ، قه‌ره‌قۆش(به‌غدیده‌)، ئه‌لقۆش و ته‌نانه‌ت بۆ ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان وه‌کو دهۆک، زاخۆ، ئاکرێ و هه‌ولێر.

پـێشـتریش له‌ به‌سـره‌ و به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌کی تری عێراقدا هێرش له‌ دژی مه‌سـیحیـیه‌کان کران. هه‌روه‌ها سـاڵی ڕابردوو هێرشـیش له‌ دژی ئێزدیـیه‌کانیش کران و هه‌ر له‌تاو توندوتیژی ده‌یان هه‌زار کوردیش له‌ شـاری موسـڵ ده‌ربه‌ده‌ربوون.

هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ تارخانکردووه‌ و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که‌ بوون:
ڕۆمیۆ هه‌کاری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردسـتان و سـکرتێری گشـتی حزبی دیموکراتی به‌یت ئه‌لنه‌هرێنی ئاشوری.
دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان، وه‌زیری هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆ کاروباری ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
میناس یوسف، نووسه‌ر و ڕۆشـنبیری کلدانی له‌ دهۆک.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 46:22 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG