به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا جۆن مه‌ککه‌ین و باراک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵـمه‌ته‌کانیان له‌و کاته‌ی که سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک له‌و ویلایه‌ته گرنگه‌کانی ململانه‌ی هه‌ڵـبژاردن ده‌که‌ن.
جۆن مه‌ککه‌ین به‌ربژاری کۆماریـیه‌کان هه‌ڵـمه‌ته‌که‌ی ده‌باته فلۆریدا له ده‌مێـکدا به‌ربژاری دیموکراته‌کان براک ئۆباما هه‌ڵـمه‌ته‌کانی خۆی ده‌باته ڤێرجینیا و میزوری.
ئه‌و دوو به‌ربژاره له شه‌وی پـێـنجشه‌ممه پـێـکه‌وه له نیویۆرک بوون له خوانێـکی ئێواره‌ی سـاڵانه به‌شـداریـیان کردووه وه‌ک ڕێزلێنانی ئه‌ل سـمث فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی ویلایه‌تی نیویۆرک که شـاڵاوێـکی سه‌رنه‌کوتووی هه‌ڵـبژاردنی له سـاڵی 1928 ئه‌نجام دا.
وه‌کو نه‌ریتێـک مه‌ککه‌ین و ئۆباما وتاری خۆیان به گاڵته‌پـێـکردن به‌خۆیان و یه‌کتری ده‌سـتپـێـکرد، به‌ڵام وتاره‌کانیان به په‌سه‌نددانی یه‌کتری ته‌واوکرد.