Accessibility links

نرخی نه‌وت بۆ که‌متر له‌ 70 دۆلار هاته‌ خوارێ


ڕاپـۆرتێـکی هه‌فتانه‌ وای نیشـان ده‌دات که‌ زیادبوونی نه‌وت له‌ عه‌مباره‌کانی ئه‌مریکا بووه‌ به‌ مایه‌ی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی زۆری نرخی نه‌وت بۆ که‌متر له‌ 70 دۆلار بۆ یه‌ک به‌رمیل نه‌وت.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ نیویۆرک نه‌وتی خاو به‌ ڕاده‌ی زیاتر له‌ سه‌دا 6 دابه‌زی بۆ ئاسـتی 69 دۆلار و 15 سه‌نت بۆ یه‌ک به‌رمیل.

نرخی نه‌وت به‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر دابه‌زی له‌ کاتێـکدا وه‌گه‌ڕخه‌ران گومانیان له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی تری جیهان بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌زگا داریی‌یه‌کانی په‌کـکه‌وتووی جیهان بتوانن هه‌ره‌سـهێنانی ئابووری به‌ربه‌ست به‌که‌ن. ئه‌و کاره‌ی که‌ داواکاری له‌سه‌ر نه‌وت که‌م ده‌کاته‌وه‌ و نرخی نه‌وت داده‌به‌زێنت.

هه‌واڵی دابه‌زنی ئه‌مڕۆی نرخی نه‌وت پاش ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریکا هاته‌ ئاراوه‌ که‌ نه‌وتی خاوی عه‌مبارکراو به‌ ڕاده‌ی زیاتر له‌ سه‌دا 2 بۆ ئاسـتی 308 ملیۆن به‌رمیل زیادیکردووه‌.

هاوکات ڕێـکخراوی ئۆپـیک ڕایگه‌یاند که‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی سه‌باره‌ت به‌ نرخی نه‌وت له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا سـازده‌دات.

پـێشـووتر بڕیار وابوو ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ مانگی یانزه‌ی داهاتوو سـازبدرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG