دکتۆر عه‌بدوڵڵا شـیروانی به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروسـتی پارێزگای دهۆک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری ده‌ڵێت زیاتر له سی سـاڵه تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌نتراکس له ناوچه‌ی ئاکرێ تۆمار نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌مسـاڵ به‌هۆی وشـکه‌سـاڵی و هاتنی مه‌ڕوماڵات له ناوه‌ند و باشوری عێراق بۆ ناوچه‌که وایکرد ئه‌و نه‌خۆشـیـیه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. ده‌شڵێت ده‌موده‌ست ڕێ‌وشـوێنی پـێویست گیراوته‌به‌ر و ده‌ست به کوتانی ئاژه‌ڵه‌کان کراوه و هه‌روه‌ها ڕێـکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیشی لێ‌ئاگادارکراوه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.