کۆماری جۆن مه‌ککه‌ین و دیموکرات ئۆباما له میانه‌ی سـێهه‌مین و دواترین مشـتومڕی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکادا سه‌باره‌ت به تاکتیکه‌کانی هه‌ڵـمه‌ته‌که و قه‌یرانی ئابووری ناکۆک بوون.
گیروگرفتی دارایی ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌تای مشـتومڕی 90 خوله‌کیـیه‌که‌ی دوێنی شه‌و چوارشه‌ممه‌ی له زانکۆی Hofstra Universityله نیویۆرک گرته‌وه.
مه‌ککه‌ین ڕاوبۆچوونێـکی توندی هه‌بوو له هه‌وڵێـکدا بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئۆبامای که له ڕاپـرسی گشـتیدا له پـێشه‌وه‌یه.
سـیناتۆری کۆماری ئه‌ریزۆنا ئۆبامای تاوانبارکرد به ورووژاندنی مقۆمقۆیه‌ک له نێو چینه‌کانی کۆمه‌ڵـدا به پـێشـنیارکردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی باجی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکادا و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی ئۆباما بۆ به‌سـتنه‌وه‌ی به سه‌رۆک جۆرج بوشی ڕه‌تکرده‌وه.
سـیناتۆری ئیلینۆیزی دیموکرات باراک ئۆباماش گوتی مه‌ککه‌ین پـشـتیوانی و هاوکاری کۆماریـیه‌کان و به‌ڕێز بوش و سـیاسه‌ته‌کانی کردووه. ئۆباما گوتی وڵاته‌که پـێویسـتی به شـتێـکی جیاواز هه‌یه نه‌ک هه‌مان شـێوه‌ی سـیاسه‌ته شـکسـتخواردووه‌که‌ی هه‌شت سـاڵانی ڕابردوو که مه‌ککه‌ین پـێشـنیاری ده‌کات.
هاوکات هه‌ردوو کاندیده‌که ڕه‌خنه‌یان له زاری نه‌گه‌تیڤانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که گرت و مه‌ککه‌ین هه‌ڵـمه‌ته‌که‌ی ئۆبامای تاوانبارکرد به سه‌رفکردنی بڕی پاره‌ی بێ پـێشـینه‌یی له پـرۆپاگه‌نده نه‌گه‌تیڤانه‌که و له کاتێـکدا ئۆباما گوتی له سه‌دا سه‌دی پـرۆپاگه‌نده و ڕیکلامه‌کانی مه‌ککه‌ین نه‌گه‌تیڤانه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌م مشـتومڕه‌ی نێوان باراک ئۆباما و جۆن مه‌ککه‌ین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا مایکڵ بۆمه‌ن له شـاری هه‌مپسـتێدی نیویۆرک ڕاپـۆرتێـکی ناردووه و هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و شـوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌یان کردووه.