Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئاواره‌بوونی مه‌سیحیـیه‌کانی موسڵ

  • له ئه‌مریكا

وه‌كو هه‌موو ڕۆژانێـکی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌و ڕه‌وشه‌ ناهه‌مواره‌ی به‌سه‌ر مه‌سـیحیـیه‌کانی شـاری موسـڵدا هاتووه‌.

له‌ پاش لابردنی به‌ندی 50 له‌ یاسـای هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق مه‌سـیحیـیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵـوێسـته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا سـازکرد و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌نده‌یان ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌وه‌ مه‌سیحیـیه‌کانی ناو شـاری موسـڵ ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ بوونه‌وه‌ و ژماره‌یه‌کیان لێ‌کوژرا و چه‌ند خانووبه‌ره‌یه‌کیشـیان ته‌قێنرانه‌وه‌ و به‌ سه‌دان خێزانیان ئاواره‌ی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شـاری موسـڵ و هه‌رێمی کوردسـتان بوون.

باشه‌ کێ له‌ پـشت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌یه‌؟ و هۆکاره‌که‌ی چـیـیه‌؟
کاردانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له‌ حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له‌و باره‌یه‌وه‌ چۆن بووه‌؟
چ ڕێوشـوێنێـک پـێویسـته‌ بگیرێته‌به‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵـکه‌ لێـقه‌وماوه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان؟

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه‌ و چه‌ندین پـرسـیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌کات:
ڕۆمیۆ هه‌کاری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان.
میناس یوسف، ڕووناکبیری کلدۆئاشوری له‌ دهۆک.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌دا له‌ ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و ڕاوبۆچوونی خۆتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:

1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی:

1-202-619-3861

XS
SM
MD
LG