ڕۆژی چوارشه‌ممه نرخی بۆرسه له بازاڕه‌کانی دراوی جیهان به توندی دابه‌زی له پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکا ئاماری دڵ سـاردکهرهوهی سه‌باره‌ت به ڕاده‌ی خهرجـکردنی پاره له لایه‌ن کڕیاران ڕاگه‌یاند که به‌شـێـکی گه‌وره له ئابووری ئه‌مریکا پـێـکده‌هێنێت.
تا نێوهڕاسـتی ڕۆژ له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی نرخی بۆرسه‌کانی ئه‌مریکا له سه‌دا 4 یانیش زیاتر دابه‌زین. وه تا پاش نیوه‌ڕۆ له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی ئه‌وروپا نرخی بۆرسه‌کانی ئه‌وروپا له سه‌دا 6 و زیاتریش هاتنه خوارێ.
بازاڕه دراویـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئاسـیا به‌ر له ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌مریکا داخرابوون، وه نرخی بۆرسه‌یان له به‌رزی و نزمیدا بوو.
ڕاپـۆرتێـکی حکومه‌تی ئه‌مریکا نیشـانی ده‌دات که قه‌یرانی دراوی زیانی گه‌یاندۆته ڕاژه‌ی خه‌رجکردنی پاره له لایه‌ن کڕیاران که دوو له‌سه‌ر سێی ئابووری ئه‌مریکا پـێـکده‌هێنێت. وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند له مانگی نۆ فرۆش له که‌مترین ئاسـتیدا بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سێ سـاڵی ڕابردوو.
ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی بۆرسه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که سه‌رۆک بوش لایه‌نه سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌رنامه‌یه‌کی ئاشـکراکرد بۆ به‌هێزکردنی به‌شی دراوی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریکا هێنری پـۆڵسن به دوو که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریکایی ABC و NBC گوت ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حکومه‌ت بۆ به‌هاناچوونی سـیسـتمی دراوی کاریگه‌ری ده‌بێت، به‌ڵام پـێویسـتی به کاته.
ئه‌و هه‌روه‌ها باسی به‌رنامه‌یه‌کی 250 ملیار دۆلاری حکومه‌ت ده‌کات بۆ کڕینی هه‌ندێ به‌شی ژماره‌یه‌ک له بانکه‌کانی ئه‌مریکا و مسـۆگه‌رکردنی قه‌رز و ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتر بخرێته ناو بازاڕه‌کان. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکا هاوشـێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامی وڵاتانی سه‌ره‌کی ئه‌وروپایه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی چه‌قیوی قه‌رزی متمانه‌دار که تا ئێسـتا زیانی له کارداری داوه و بۆته مایه‌ی داکه‌وتنی ئابووری.
پـۆڵسن گوتی خۆتێوه‌ردانی حکومه‌ت ده‌بێته مایه‌ی زیادبوونی پاره بۆ بانکه‌کانی که‌رتی تایبه‌تی و هاندانیان بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی قه‌رزدان. سه‌رۆک بوش گوتوویه‌تی ئه‌م بڕیارانه کاتین و مه‌به‌سـتیش لێـیان هێشـتنه‌وه‌ی بازاڕی ئازاده نه‌ک ئه‌وه‌ی شـتێـکی دیکه‌ی له جێـگادا دابنرێت.