هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆ شـاری سـاندیاگۆی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا چاوی به چه‌ندین هاوڵاتی کوردی دانیشـتووی ئه‌و شـاره که‌وت تا له باری ژیان و گوزه‌رانیان له ئه‌مه‌ریکادا ئاگاداربین، یه‌ک له‌وانه جاف غه‌فوره که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵـکی هه‌ڵه‌بجه‌یه و له سـاڵی 1979 وه هاتۆته ئه‌مه‌ریکا و له سـاڵی 1980 وه له شـاری سـاندیاگۆ نیشـته‌جێ بووه و هه‌ر له‌وێش بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی وه‌رگرتووه و وا بۆ 16 سـاڵ ده‌چێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێـگاوبانی ئه‌و شـاره‌دا کار ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆی ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌گه‌ڵ جاف غه‌فور بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:08 خوله‌كه.