ئازاد چالاک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت له کاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌ندی 50 له یاسـای هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق له په‌رله‌ماندا برا ئێزدیـیه‌کان به‌و ڕێژه‌یه‌ی که بۆیان دانرابوو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسـڵدا پـێی ڕازی نه‌بوون و هاوپه‌یمانێتی کوردسـتانیش پـشـتگیری لێـکردن. ده‌شڵێت پاشـان چه‌ند پـێشـنیارێـک کرا، به‌ڵام هیچیان په‌سه‌ند نه‌کران و دواتر باس له لابردنی به‌ندی 50 له یاسـاکه کرا و ئه‌وه‌ش ده‌نگی له هه‌موو پـێشـنیاره‌کانی تر زیاتر هێنا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13:35 خوله‌كه.