حکومه‌تی ئه‌مریکا به به‌های 250 ملیار دۆلار سه‌هه‌م و سه‌ند له بانکه تایبه‌ته‌کان ده‌کڕێت و حکومه‌ت پـێدانی قه‌رزی پـتر مسـۆگه‌ر ده‌کات.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک جۆرج بوش له کۆشـکی سـپـی گوتی ئه‌م نه‌خشه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جارێـکی دیکه بانکه‌کان قه‌رز بده‌نه‌وه. ئابووریناسـان ده‌ڵێن خاوبوونه‌وه‌ی بازاڕی قه‌رزی متمانه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئابووری جیهان و به‌ره‌و دواوه‌ی ده‌بات.
به‌ر له کڕینی سه‌هه‌م و سه‌ند له هه‌ندێـک بانک حکومه‌ت قه‌رزی بانک و قه‌رزداران مسـۆگه‌ر ده‌کات، ئه‌ویش به دانانی دراوی پـتری حکومه‌ت له ناو ئه‌و بانکانه‌دا. ئه‌م بڕیاره ڕاگه‌یه‌ندرا پاش دانوسـتاندنی چه‌ند ڕۆژی ڕێبه‌رانی دراوی و ئابووری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئه‌وروپا هه‌مان هه‌نگاویان ناوه.
سه‌باره‌ت به وتاره‌که‌ی سه‌رۆک بوش هاوکارمان سـمکۆ عه‌زیز ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:30خوله‌كه.