به مه‌به‌سـتی تاوتوێـكردنی ئه‌و بابه‌ت و كێشـانه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردسـتان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا هه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانی و شـاندێـكی یاوه‌ری له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل له شـاری هه‌ولێر به‌ره‌و به‌غدای پایته‌ختی عێراق پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێكه‌وتن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:31 خوله‌كه.