پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژراون و 13 ی دیكه‌ش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له بازاڕی به‌یاع ڕوویدا كه ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت و زۆربه‌ی دانیشـتووانه‌كه‌ی شیعه‌ن.
له هێرشێـكی تردا پـۆلیس ده‌ڵێت 2 كاربه‌ده‌سـتی ئاسایشی عێراقی له گه‌ڕه‌كی مه‌نصوری به‌غدا كوژران.
شـایانی باسه توندوتیژی له به‌غدا به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه، وه‌لێ یاخیبووان هێشـتا ده‌توانن هێرش ئه‌نجام بده‌ن.